بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین وێنە: هاتوچۆی راپەڕین
"سەرپێچیتان بینی ڤیدیۆمان بۆ بکەن"
هاتوچۆی راپەڕین داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات
964+
توانا نەقی
هاوچۆی راپەڕین بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێران و کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ داوایەک لە هاوڵاتیا دەکات کە لە هەرکوێ سەرپێچی کرا بە ڤیدیۆ بۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سەرپێچیکار سزا بدەن.
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین بڵاویکردەوە، هەرکەسێک و شۆفێرێک کە سەرپێچی دەکات و لە رێنماییەکان لادەدات ڤیدیۆیان بکەن و بینێرن بۆ پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئەوانیش دەمودەست بەدوایدا دەچن و سزای دەدەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دڵنیا بن واز لە سەرپێچیکار ناهێنن بەڵام ئەو کەسەی ڤیدیۆکە دەکات بە وردی ئاماژە بە کات و شوێن و بەرواری سەرپێچییەکە بدات.
هاتوچۆ دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و هەروەها نەهێشتنی سەرپێچی و پشتگوێخستنی رێنماییەکانی هاتوچۆ.