دیمەنی شەقامی هەنارۆک لە قەڵادزێ کە کاری تێدا دەکرێت وێنە: هاتوچۆی قەڵادزێ
جارێ کار کردن تیایدا تەواو نەبووە
بۆ شۆفێرانی قەڵادزێ: شەقامی هەنارۆک بەکارمەهێنن
ژێوار خدر
شؤفێرانی قەڵادزێ جارێ شەقامی هەناەۆک نەکراوەتەوە و بەکاری مەهێنن، چونکە کار کردن تیایدا بەردەوامە و تەواو نەبووە
لەشکر مەحمود، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەڵادزێ بە 964ـی وت، بەشێک لەشەقامی “هەنارۆک” بەئاڕاستەی دەرچوون لەناو شارەوە داخراوە، لەبری ئەوە بۆ هاتوچۆی شۆفێران شەقامی داخڵ بوون بە ئاڕاستەی ناوشاربووەتە هاتن و چوون.
وتیشی، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ کار لە شەقامەکەدا دەکەن و جارێش دیار نییە کەی تەواو دەبێت، بۆیە تا ئەو کاتە شەقامەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
داواشی لە شۆفێران کرد، هاوکاری تیمەکان بکەن شەقامەکە بەکارنەهێنن و پابەندی رێنماییەکان ببن.