بۆ یەکەم جارە لە كوردستان
چاپكردنی رێنیشاندەرێك بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم
964+
محەمەد فاتیح
هەموومان دەزانین ئەو كەسانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە داماون بە دەستیانەوە و ژیانیان بووە بە یەك پارچە لە نەهامەتی، بۆ ئەم مەبەستە تاكو شتێك لەسەر شانیان كەمبكرێتەوە بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان رێپیشاندەرێك چاپكراوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە بۆ یەکەم جارە وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراەی Salar International سویدی، رێنیشاندەر بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم چاپ دەكات.
دەشڵێت، “لەپێناو خزمەتكردنى دایکان و باوکانی منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم رێنیشاندەرێکی 77 لاپەرەییان بە چاپ گەیاندووه کە سوودی تەواوی دەبێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو منداڵانەدا و هەروەها باسی ئاستەنگەکان و شێوازی راهێنان و سەنتەرەکان دەكات بەگشتی .
له 24.1.2024 لە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئۆتیزم لە هەولێر ئامارەکانی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان بڵاوكرایەوە كه 4260 منداڵن و تەنها 1613ـیان ئەندامی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستانن.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە رێژەکانی تووشبوون بە ئۆتیزم لە جیهاندا بەتایبەت لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندان، ئامارە نوێیەکانيش دەریدەخەن کە ڕێژەکە گەیشتووەتە یەک منداڵ لە هەر 31 منداڵێکدا.