پسپۆڕان دەستنیشانکردنی زوو دەخەنەڕوو

ئۆتیزم لە هەڵکشاندایە و بە ئاسانی داناکشێت

964+

جێگر مەحمود

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە رێژەکانی تووشبوون بە ئۆتیزم لە جیهاندا بەتایبەت لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندان، ئامارە نوێیەکانيش دەریدەخەن کە ڕێژەکە گەیشتووەتە یەک منداڵ لە هەر 31 منداڵێکدا.
پسپۆڕان چی دەڵێن؟ شارەزایان لە لێدوانەکانیان چەند هۆکارێک بۆ ئەم زیادبوونە دەخەنەڕوو کە هۆشیاری و دەستنیشانکردنە.

بەشێکی گەورەی ئەم زیادبوونە دەگەڕێتەوە بۆ:
بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک دایبابان و مامۆستایان و پزیشکانن.
باشتربوونی شێواز و ئامرازەکانی پشکنین و دەستنیشانکردن.
فراوانبوونی پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی ئۆتیزم.
هۆکاری تر؟

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک شارەزا (وەکو ڕۆبێرت میلێلۆ، پسپۆڕی دەمارزانی) بە ئەلجەزیرەیان راگەیاندووە کە تەنیا هۆشیاری و باشتربوونی دەستنیشانکردن ناتوانن تەواوی ئەم زیادبوونە ڕوونبکەنەوە ئەوان پێیان وایە رەنگە هۆکاری دیکەی نەزانراو یان ژینگەیی و بایۆلۆجی رۆڵیان هەبێت.

گرنگی دەستنیشانکردنی زوو:

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لێکراوەتەوە دەستنیشانکردنی زووی حاڵەتەکانی ئۆتیزم گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ داڕشتنی پلانی گونجاو و پێشکەشکردنی یارمەتی و چارەسەری پێویست بە منداڵان

زیادبوونی ڕێژەکانی ئۆتیزم دیاردەیەکی ئاڵۆزە گرنگترین شت وەک ئەلجەزیرە ئاماژەی پێدەدات بەکارهێنانی ئەم زانیاریانەیە بۆ دەستنیشانکردنی زوو و یارمەتیدانی باشتر

یەکەم سەنتەری حكومی بۆ ئۆتیزم لە کەلار کرایەوە

یەکەم سەنتەری حكومی بۆ ئۆتیزم لە کەلار کرایەوە

لەبەر خراپی باری دارایی ناتوانێت منداڵەکە ئۆتیزمەکەی ...

لەبەر خراپی باری دارایی ناتوانێت منداڵەکە ئۆتیزمەکەی بباتە سەنتەرەکانی ئۆتیزم

رێكخراوێك پێداویستى جۆراوجۆر بۆ سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه...

رێكخراوێك پێداویستى جۆراوجۆر بۆ سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه‌ڵه‌بجه‌ دابین ده‌كات