دایكی: دۆخى خراپ بوو بۆیه گواستمانه‌وه
ئه‌و خێزانه‌ى هه‌ولێر خاوەن چوار منداڵى ئۆتیزمە یه‌كێكیان ره‌وانه‌ى دهۆك كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دۆخى ئه‌و خێزانه‌ى هه‌ولێر كه چوار حاڵه‌تى تووشبووى ئۆتیزمیان هه‌بوو، به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانى هه‌ریه‌كه و له شوێنێكن به‌ڵام چه‌ند رۆژێكیشه ئه‌و منداڵه‌یان كه له شوقه‌یه‌كی هه‌ولێر به‌ته‌نیا ده‌ژیا بۆ دهۆك گواستوویه‌تیانه‌وه و چونكه دایكى ده‌ڵێت، دۆخى زۆر خراپ بوو.
نزیكه‌ى سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 964 چووه ئه‌م ماڵه و له نزیكه‌وه دۆخى ژیانى خێزانه‌كه‌ى بینی، كه به‌هۆى ئه‌م چوار حاڵه‌ته‌وه لایه‌نى ئابووریان داڕووخاوه و له رووى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیانه‌وه به‌ره‌و ترازانێكی ته‌واو ده‌ڕۆن.
كریستاڵ جه‌لال، دایكى منداڵه‌كان به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخى منداڵه‌كه‌یان زۆر خراپ بوو ره‌وانه‌ى سه‌نته‌رێكی ئۆتیزمى شاری دهۆكیان كردووه.
وتیشی “چونكه سه‌نته‌ره‌كه ئه‌هلییه، پێویسته مانگانه بڕى دوو ملیۆن دیناریان پێبده‌ین له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێكه منداڵه‌كه‌ى بردووه‌ته سه‌نته‌ره‌كه‌ى دهۆك به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونییه‌وه نه‌یانتوانیوه بڕه پاره‌كه بده‌نه سه‌نته‌ره‌كه به نیازن سه‌ردانى خێرخوازان بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌مبڕه پاره‌یه، بۆیه داواى له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان كرد هاوكاریان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن مانگانه‌ى ئه‌م منداڵه‌یان بده‌نه سه‌نته‌ره‌كه‌ى دهۆك.
پێشتریش محه‌مه‌د عه‌لى، باوكى منداڵه‌كان به 964ـى وتبوو، به‌هۆى منداڵه‌كانیانه‌وه دۆخى داراییان رووخاوه و به‌رده‌وام قه‌رزى پێداویستییه‌كانى ئه‌م منداڵانه ده‌ده‌نه‌وه.
لایخۆشییه‌وه ته‌زره بۆتانى، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی ئامێز بۆ ئۆتیزم بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه گۆڕ‌انى ژینگه‌ى منداڵه‌كان له به‌ریتانیاوه بۆ كوردستان رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته‌ى كردوونه‌ته‌وه، كه پیچشتر چه‌ند ساڵێك له‌و وڵاته ژیاون.
وتیشی “نه‌بوونى سه‌نته‌رى پیشه‌یی و 24 كاتژمێری بۆ منداڵانى ئۆتیزم وه‌كو بۆمبێكی ته‌وقیتكراوى لێهاتووه كه حاڵه‌ته‌كان له زۆربوون دابن و ترسناكیش بن”.
چوارمنداڵه‌كه‌ى ئه‌م خێزانه به‌هۆى بوونى ئه‌م حاڵه‌ته په‌رته‌وازه‌ن، یه‌كێك له منداڵه‌كانیان ماوه‌ى دوو ساڵه له ژوورێكدایه و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، یه‌كێكى دیكه‌شیان له شووقه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى ده‌ژیت، سێیه‌میشان كه ئێستا ناردراوه‌ته دهۆك له سه‌نته‌رێكی ئۆتیزمى هه‌ولێربووه و چواره‌میشیان كه حاڵه‌ته‌كه‌ى زۆر ترسناك نییه له‌ناو ماڵه‌وه ده‌ژیت.