لە هەموو شارەکانی هەرێم و عێراق کەمترە

نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک هەرزانترینە

964+

محەمەد فاتیح

بەپێی ئەو نووسراوە فەرميیانەی بڵاوكراونەتەوە و بە قسەی پارێزگای كەركوك، نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک لە هەموو شارەکانی هەرێم و عێراق کەمترە.

قایمقامیەتی كەركوك نوسراوێكی بڵاوكردووەتەوە و بەپێی ئەو لیستانەی خستویانەتەڕوو نرخی یەك ئەمپێری كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حوزەیران لە پارێزگای كەركوك لە نێوان 3500 بۆ 5000 دينار دایە.

لەلایەن خۆیەوە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دڵنیاییداوە و دەڵێت، “بەم گەرمای هاوینە نرخی ئەمپێری موەلیدەی کارەبا لە کەرکوک تەنها 3500  بۆ 5000  دینارە، ئەمەش لە هەموو شارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کەمترە”

ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 1.7.2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7,750) بۆ (9000) دیناره‌.