سەردانی نووسینگه‌ى كه‌ركوك بكه‌ن
زیاتر له 170 خێزانى ئاواره ئاگادار ده‌كرێته‌وه چه‌كی قه‌ره‌بووی ماده‌ى 140 وه‌ربگرن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نووسینگەی کەرکوکى مادەی 140 ئاگادارییه‌كى بۆ زیاتر له 170 خێزانى ئاواره كردووه كه سه‌ردانیان بكه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
ئه‌و خێزانە ئاوارانه‌ى ناویان له لیستەكەدا هاتووه، ده‌توانن له ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌وه 1.7.2025 سه‌ردانى نووسینگه‌كه‌ى كه‌ركوك بكه‌ن.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه، پێویسته هه‌ریه‌كێك له‌و خێزانانه بەڵگەنامە ئەسڵییەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە لەگەڵ خۆیان ببه‌ن.
هەر خێزانێکی کورد بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت و ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا ئاوارە و دەربەدەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.