لە کەلار
دوو ئۆتۆمبێلی دوو ئامۆزا سووتان
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار دوو ئۆتۆمبێل سووتان کە هی دوو ئامۆزا بوون.
ئیبراهیم ئەحمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، دوای ئاگادار کردنەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی راستەوخۆ دوو تیم گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوی سووتاون.
وتیشی، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە هی دوو ئامۆزان کە لە بەر دەرگای ماڵەکەیان رایانگرتووە و ئاگریان گرتووە، تا ئێستا نازاندرێ هۆکاری ئاگرەکە چییە.