ساتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەی دەزگای ئاسایش و دژەتیرۆری عێراق. فۆتۆ: دەزگای ئاسایشی هەرێم
لە کەرکوک
دەزگای ئاسایشی هەرێم کوشتنی سێ چەکداری داعشی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم کوشتنی سێ چەکداری داعشی راگەیاند و دەڵێت، شوێنی مانەوە و مۆڵگەکەیان لە کەرکوک لەناوبراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکەی دەستەویەخەدا توانیان “ئامر قاتعى سلێمان بەگ” لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی بکوژن.
ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەو چەکدارانەی داعش ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوەی کەرکوک ئەنجامدراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کوژراوەکان ئەمانەن: “تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو (ئادەم) ئامر قاتعى سلێمان بەگ و تیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو(ابو عەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە”.
چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستاش، سەرچاوەیەک لە دژە تیرۆری عیراق بۆ 964 وتی، لە بەرزایەکانی پەڵکانە لە نێوان دووز خورماتو و کفری سێ چەکداری داعش کوژراون.