ئەو شەقامەی کە کاری تێدا دەکرێت. فۆتۆ: شارەوانی سلێمانی
بەهۆی قەرەباڵغی راگیراوە
قیرتاوکردنی 60 مەتری دەخرێتە شەوان و رۆژانی پشوو
964+
ژووری هەواڵ
شارەوانیی سلێمانی دەستیکرد بە قیرتاوکردنی بەشێکی شهقامی بازنهیی مهلیك مهحمود، ئاراستهی گاردن ستی تاوهكو سهر پردی كۆبانێ، بەڵام قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبوو، کارەکان راگیران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەی کارەکان لەو شەقامە دەستپێدەکاتەوە و بەهۆی قەرەباڵغییەوە، کارکردن تێیدا دەخرێتە شەوان و رۆژانی پشوو.
“بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران، تیمەکانمان کارەکانیان دواخست بۆ کاتێکی گونجاو ئەویش لە رۆژانی پشوو یاخود شەوان کارکردنی تیمەکانمان دەستپێدەکاتەوە”، شارەوانیی سلێمانی وا دەڵێت.
شهقامهكه چاڵ و چۆڵ و رەگلەی زۆرە، بڕیارە بەم قیرتاوە چارەسەری بکەن.
لەکاتی کارکردن لە شەقامەکە، شۆفێران دەتوانن رێگە خزمهتگوزارییهكان و شهقامهكانی دیكهی ناو گهڕهكی كوردسات بهكاربهێنن، کە لە تەنیشت شەقامە گشتییەکەیە.