"ئاگادارنیم هاوڵاتییەكی سلێمانی بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارەدرابێت"

پرسەی فەرماندە کوژراوەکانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو

964+

دیلان محەمەد

ئەمڕۆ یەكشەممە 29.6.2025 لە سلێمانی پرسە بۆ سەركردە سەربازی و زانا ئەتۆمییەكانی ئێران بەڕێوەچوو، ئەوانەی لە شەڕی 12 رۆژی ئیسرائیل و ئێران كوژران، كونسوڵی ئێرانیش هەڵوێستی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێت دژی شەڕەكە.

ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسی سیاسی و حزبی لە سلێمانی بەشداریی پرسەكە بوون، كە لە ناو كونسوڵخانەی ئێران بەڕێوەچوو.

هاوكات كونسوڵی ئێران لە سلێمانی محەمەد مەحموودیان بۆ 964 قسەی كرد و هەڵوێستی بەرپرسانی هەرێمی بەرز نرخاند و وتی، “بەرپرسانی هەرێمی كوردستان پەیامیان هەبوو دژی شەڕەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، دەسەڵاتدارانی هەرێم ئیدانەی ئەم شەڕە ناڕەوایەیان کرد دژی ئێران”.

لە بارەی لەسێدارەدانی كەسێكی خەڵكی سلێمانی لە تاران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، كونسوڵی ئێران دەڵێت، “ئەوەم بیستووە کە چەندین کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکراون، بەڵام ئەوە ئاگادار نیم کە کەسێکیان خەڵکی سلێمانی بێت، ئەوە دەزانم کە چەندین سیخوڕ دەستگیرکران”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێ...

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێچی زیندانەکان دەکرێن