جیاوازییەکەی بەراورد بە کاتی شەڕەکە بزانە

داهاتی سلێمانى و هەڵەبجە بە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل دوو هێندە بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی هەفتانەی نانەوتی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەوە.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 21.6.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 27.6.2025، بڕی 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هەزار و 632 دینارە، لەکاتێدا هەفتەی پێشوو و لە جەنگەی شەڕی نێوان ئیران و ئیسرائیل، نۆ ملیار و 302 ملیۆن و 952 هەزار و 577 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 13 ملیار و 277 ملیۆن و 53 هەزار و شەش دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 335 ملیۆن و 317 هەزار دیناری چەکە و بڕی سێ ملیار و 200 ملیۆن و 122 هەزار و 626 دیناریشی مقاسە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە