لە هەولێر

لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 16 کەس بە کۆسەرە خۆیان بریندار کردووە

964+

ژووری هەواڵ

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان لە خراپ بەکارهێنانی ئامێری کۆسەرە و دەڵێت، حاڵەتەکانی برینداربوون بەو ئامێرە زیادیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 16 حاڵەتی “برینداربوونی مەترسیدار” بەهۆی بەکارهێنانی نادروستی کۆسەرە تۆمارکراوە.
نەخۆشخانەکە چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت پابەند بن:
1 – چاویلکە و دەستەوانە و ئامێری پاراستنی بیستن بەکاربهێنن.
2 – هەرگیز دەمە کۆسەرەی شکاو و رووشاو بەکارمەهێنن.
3 – وایەری کارەبای کۆسەرەکەت بەباشی بپشکنە و کاتێک کارت پێی نەما بیکوژێنەرەوە.

گەشتە ئاسمانییەکانى هەرێم بەرەو ئەوروپا دەستپێدەکاتە...

گەشتە ئاسمانییەکانى هەرێم بەرەو ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە