لە سبەینێوە

گەشتە ئاسمانییەکانى هەرێم بەرەو ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

964+

ژوورى هەواڵ

لەدوای نزیکەی دوو هەفتە لە راگرتنی گەشتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا، بڕیارە سبەی فڕۆکەخانەی هەولێر دەست بە گەشتی راستەوخۆ بکاتەوە، یەکەم گەشتیش  لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بۆ کۆپنهاگنی دانیمارک دەبێت.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەبەوبەر، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ئەوروپا، راگیرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025، فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری گەشتیارەکانی دەکاتەوە، سبەی هەینی 27.6.2025، دووباره‌ گه‌شتی راسته‌وخۆی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فڵای ئه‌ربیل/ئور ئێرلاین) له‌نێوان هه‌ولێر-كۆبنهاگن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

دوو رۆژ بەر لە ئێستاش، دوای هێوربوونەوەی گرژییەکان، کۆمپانیای فلای ئەربیل یەکەم گەشتی لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ بولغاریا ئەنجامدا.

کۆمپانیای فلای ئەڕبیل یەکەم گەشتی لە فرۆکەخانەی هەولێ...

کۆمپانیای فلای ئەڕبیل یەکەم گەشتی لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئەنجامدا