هەولێر براوەی یارییەکە بوو

یاری نێوان هەولێر و دهۆک بە شەڕ و ئاژاوە کۆتاییهات

شۆڕش قادری

یانەی تۆپی پێی هەولێر بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە دهۆکی بردەوە، بەڵام یارییەکە بە شەڕ و ئاژاوە کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەی هەولێر لەڕێی لێدانی سزاوە بوو کە ناوبژیوان بە گەڕانەوەی بۆ ڤار بۆ یانەکەی تۆمار کرد، لێدانی سزای دووەم بووەهۆی ناڕەزایی بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دهۆک و دواتر هاندەرانیش توڕە بوون و کورسییەکانی یاریگایان شکاند.

بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەشەوە چەند هاندەرێک لە هەردوولا بریندار بوون و لە یاریگا برانە دەرەوە.