بە فەرمی راگەیەندرا
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووە بواری جێبەجێكردنەوە
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمب سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند کە ئێران و ئیسرائیل گەیشتوونەتە رێککەوتنێك بۆ ئاگربەست، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تاران رایگەیاند ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئاگربەست.
نزیکەی کاتژمێر و نیوێک پێش ئەوەی رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێران شەش مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا و سوپای ئیسرائیل وتی، چەند مووشەکێک لە ئیسرائیل كەوتوونەتە خوارەوە كە لە ئێرانەوە هەڵدراوە.