ئاڵای قەتەڕ
پێشبینیی دەكرێت هێرش بكرێت
قەتەڕ ئاسمانی وڵاتەكەی داخست
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وڵاتی قەتەڕ رایگەیاند بە شێوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخست، لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران و سەردانیكەرانی وڵاتەكەی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەكەیان بە شێوەیەكی كاتی بۆ بواری جوڵەی فڕۆكەوانی داخستووە، بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و گەشتیاران.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەم بڕیارە مانای ئەوە نییە مەترسی لەسەر وڵاتەكەیان هەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی لە قەتەڕ كردەوە، كە لە شوێنی پارێزراوبن و ئاگاداری خۆیان بن.
پێشبینیی دەكرێت ئێران لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، وەڵامی هەبێ و لە بنكە سەربازییەكان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بدات لە قەتەڕ و هەروەها لەو شوێنانەی دەوروبەری، كە بنكە و هێزەكانی ئەمریكای لێیە.
بەگوێرەی لێدوانی دوو بەرپرسی ئەمریكی بۆ رۆیتەرز، چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ یان سبەی ئێران هێرش بكاتە سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.