وەڵامى جیاواز
هەولێر یان بەغدا کامیان هۆکاری دواکەوتنی مووچەن؟
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هەولێر یان بەغدا کامیان هۆکاری دواکەوتنی مووچەن؟، ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لەناو بازاڕى هەولێر و سلێمانى، ئەوانیش هەریەکە و بە شێوەیەک وەڵامى دەداتەوە.
زۆربەى بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن هەردوولا هۆکارى دواکەوتنى موچەن.
یەکێک لەو کەسانەش دەڵێت،”ئەوەى لەنێوان ئەو دوو پایتەختە قوربەسەر بووە فەرمانبەرانن”.
لەم لینکەوە وەڵامەکان ببینە و تۆش بۆچوونى خۆت دەرببڕە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح