شوێنەی تەقینەوەکە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ژمارەیەک کریستیانی کردووەتە ئامانج
لە تەقینەوەیەکدا لە دیمەشق زیاتر لە 15 کەس کوژران
964+
ژووری هەواڵ
بەهۆی تەقینەوەیەک لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، زیاتر لە 15 کەس کوژران و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە، تەقینەوەکە لە کڵێساى مار ئەلیاس روویداوە و ئەوانەی تێداچوون هاوڵاتی کریستیانن.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا رایگەیاند، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و لەلایەن چەکدارێکی داعش ئەنجامدراوە، پێش خۆتەقاندنەوە، خۆکوژەکە چووەتە نێو کڵێساکە و تەقەی کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، کردەوەکە لەلایەن دوو کەس ئەنجامدراوە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە.