یەکێک لە پلێتەکانى شکاوە
پردى حافیز کێشەى تێکەوت
964+
ئاکام غەفور-سۆران
یەکێک لە پلێتە ئاسنەکانی پردی حافیز شکاوە، شۆفێر ئاگاداری خۆی نەبێت تووش دەبێت، ئەمەش ئاستەنگى هاتوچۆى بۆ رێگاى گەیشتن بە دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران دروستکردووە.
پلێتە شکاوەکە لە ناوەڕاستی پردەکەیە و بەهۆیەوە تەنیا یەک سایدی پردەکە کراوەیە.
خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سۆران، بە 964ـی وت،”پلێتەکە ئەمڕۆ شکاوە، رێگایەکی گرنگە و گرفتی هاتوچۆ دروست دەکات، هەر بۆیە شەو تیمەکانمان چاکی دەکەنەوە”.
وەک باسى دەکات، لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تتیمێکى تایبەتیان هەیە بۆ چاککردنەوەى پردەکان، زۆریش توشى گرفت نابن، چونکە 10 پلێتى ئامادەکراویان هەیە و دەتوانن بە زوویى چاکى بکەنەوە.
بەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى چاککردنى رێگاوبانى سۆران، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران 42 پردى ئاسنین هەیە و ناوە ناوە توشى گرفت دەبن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح