لە هەڵەبجە

ئۆتۆمبێلێک بوو بە دوو کەرتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

رووداوێکی وەرگەڕان لە شەقامی سەرەکی جوتسایدی زانکۆ لە هەڵەبجە روویداوە و کەسێک گیانی لە دەستداو  سێ کەسی تر بریندار بوون.

کەمێك پێش ئێستا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ئۆپتیما لە دووسایدی سەرەکی زانکۆی هەڵەبجە سەرنشینێك گیان لە دەست دەدات  سێ کەسی تر برینداربوون.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئۆپتیمایەک لەسەر دووسایدی سەرەکی زانکۆی هەڵەبجە وەرگەڕا و سەرنشینێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداو...

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە