رۆژنامه‌ى نیۆیۆرك تایمز:
خامنه‌ئى وه‌سیه‌تنامه‌ى نوسیوه و سێ جێگرى بۆ خۆی ده‌ستنیشان كردوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، دڵى خه‌به‌رى داوه كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بكوژرێت، بۆیه ده‌بڵێت له ئێستاوه وه‌سیتنامه‌یه‌كى نووسیوه و سێ جێگره‌وه‌شی كه‌سانی سیاسی و سه‌ربازی بۆ پاش كوشتنی خۆى دیاریكردووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری باڵای ئێران، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌خشیوه به سوپای پاسداران، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری كوژرانیشی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رچاوگرتوه، هه‌ربۆیه ناوی سێ كه‌سایه‌تی باڵای ئایینی و سه‌ربازی وه‌ك جێگره‌وه‌ی خۆی دیاریكردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانى بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكرێت، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، سێ به‌رپرسی ئێرانی ئاگادار له پلانه‌كانی شه‌ڕی فریاگوزاری ده‌ڵێن، خامنه‌ئی به وریاییه‌وه له كوشتنی خۆی ده‌ڕوانێت، ئێستا زیاتر له رێگه‌ی یاریده‌ده‌رێكی متمانه‌پێكراوه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی قسه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیشی راگرتوه بۆئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی قورس‌تر بێت.
خامنه‌ئی له بنكه‌یه‌كدا وه‌ك شوێنی مانه‌وه خۆی جێگیركردوه، كۆمه‌ڵێك جێگره‌وه‌ی له زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازییه‌كه‌ی دیاریكردوه، له ئه‌گه‌ری كوژرانی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان، راسته‌وخۆ جێگره‌وه‌كان ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت “خامنه‌ئی ته‌نانه‌ت ناوی سێ پیاوی ئایینی باڵای وه‌ك كاندید بۆ شوێنی خۆی دیاریكردوه ئه‌گه‌ر بكوژرێت، هه‌روه‌ها وه‌سیه‌تنامه‌شی نوسیوه”.
له رۆژى 13.6.2025 له‌و كاته‌وه‌ی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی له‌ناكاوی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێكرد، عه‌لی خامنه‌یی زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی نائاسایی بۆ پاراستنی كۆماری ئیسلامی گرتۆته‌به‌ر.