"نەخۆش بكەوم خوشكەكەشم نەخۆش دەكەوێت"

دوو خوشكی دووانە لە سلێمانی مامۆستاكانیان بۆیان جیاناكرێنەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لانێ و لەرێ هەڵمەت، دوو خوشكی دووانەی ناسك و بچكۆڵەن لە شاری سلێمانی، ئەوان دەڵێی سێوێكن و كراون بە كەرت، بێ یەكتر هەڵناكەن و هەمیشە پێكەوەن،

لانێ و لەرێ لە فێستیڤاڵێك لە سلێمانی بۆ پەیامنێری 964 قسەیان كرد و لەرێ دەڵێ، ئەگەر من نەخۆش بكەوم، خوشكەكەم بەدوای مندا نەخۆش دەكەوێت.

لانێ دەڵێت، ئامادەنییە خوشكەكەی لە بری ئەو ئیمتیحان بكات، ئەگەر لە وانەیەكدا باش نەبێت و وتی، دەمەوێت خۆم لە هەموو هاوڕێیەكانم زیرەكتر بم.

هەردوو خوشكەكە دەڵێن، مامۆستاكانیان لەیەكتریان جیاناكەنەوە، بەڵام دایک و باوكیان بە ئاسانی جیایان دەکەنەوە و دەزانم كامەیان كامەیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یەکەم منداڵی کورد لە سعودیە و لە وەرزی حەج لەدایک بوو

یەکەم منداڵی کورد لە سعودیە و لە وەرزی حەج لەدایک بوو