"نابێ زۆر بخۆین لەبەر ددانمان"

لە شەوی بەراتی شارەزوور منداڵان بە کارتۆن چوکلێتیان کۆکردۆتەوە

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە شارەزوور منداڵان بە کۆڵانەکاندا بڵاوبوونەتەوە و بۆ شەوی بەرات نوقڵ شیرینیان کۆکردووەتەوە و منداڵێکیس دەڵیت ” نابێ زۆر بخۆین بۆدانمان خراپە”.

چەند منداڵێک خەریکی گۆرانی وتنن بۆ ئەم شەوە و زۆربەشیان بەدوای کۆکردنەوەی شیرینین، یەکێک لەو منداڵانەش کە کارتۆنێکی بەدەستەوەیە دڵخۆشە کە ژمارەیەکی زۆر چوکلێتی کۆکردۆتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن