سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی

هەر مۆلیدەیەک رۆن و گازی بڕێژێت و ژینگە پیس بکات سزا دەدرێت

964+

توانا نەقی

هەر مۆلیدەیەکی ئەهلی رۆن و گاز بڕێژێت و ژینگە پیس بکات سزا دەدرێت ئەمڕۆش لە سلێمانی مۆلیدەیەک رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

سەرۆکایەتی شارەوانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تیادا دەردەکەوێت مۆلیدە گەڕەکێک بە رێژەیەکی زۆر شۆستە و شەقامی پیس کردووە و لیژنەکان سەردانیان کردووە.

شارەوانی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکەین کە پابەندبن بە رێکارەکانی پاراستنی ژینگە و شارەوانی هەر چەندە رێکاری یاساییان بەرامبەر ئەو مۆلیدە گرتووەتەبەر بەڵام لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزای دەدەن.

شارەوانی هەر بە سزاوە ناوەستێت بەڵکو لە پەیجی خۆیانەوە ناو شوێنی و ناونیشانی مۆلیدە سەرپێچیکارەکان بڵاودەکەنەوە.

شارەوانی سلێمانی داوای پارە لە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکات

شارەوانی سلێمانی داوای پارە لە مۆلیدە ئەهلیەکان دەکات