هەواڵەکان
گوڵە لەکانى بێتەوە موچە دێت
964+
ژووری هەواڵ
با گوڵە بێتەوە لە کانى، موچەى فەرمانبەرانیش دێت، جا خەریکە چیرۆکى موچەى فەرمانبەران رێک وەک گوڵەو کانى لێدێت.
جاران دەوترا “گورگە و لە پێستى مەڕدا”، بەڵام ئێستا بووە بە سەگ لە پێستى مەڕدا، ئەوەتا شەوى رابردوو لە گوندى باپشتیانی سەر بە قەزای سۆران، سەگی بێلانە هێرشی کردووەتە سەر غەڵێک و 40 سەر گیسک و بەرخى ئاژەڵدارێکیان، مردار کردووەتەوە.
دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلاری ناچار بە بایکۆت کردووە .
وادیارە ئەم هاوینە لە هەموو لایەکەوە قەیرانە، ئەوەتا دواى راگەیاندنى وشکەساڵى لەلایەن قائیمقامییەتى سلێمانییەوە، هۆشداریش دەدرێت کە هاوڵاتیان لەکاتى پەنابردن بۆ کڕینى ئاوى تانکەر چاوکراوەبن.