بۆ سكاڵا پەیوەندی بكەن به 07708677777

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات سەبارەت بە ئاوی تانكەرەكان

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی قایمقامی سلێمانی وشكەساڵی راگەیاند، ئێستا هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیان، ئەگەر پەنایان برد بۆ ئاوی تانكەرەكان دەبێت بە وریاییەوە و بەپێی رێنماییەكان بیكڕن.

عامر محەمەد عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی شەمعە لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتیان بە ناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە چاوکراوە بن و رێگە نەدەن نرخی زیادیان لێ بسەنرێت، یان ئاوی ناتەندروستیان پێ بفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە”.

وتیشی، “ئەو تانکەرانە ئاو بۆ ماڵان دەهێنن، پێویستە لۆگۆی رێگەپێدانیان پێوەبێت، هەر تانکەرێک لۆگۆی پێوە نەبێت و لێی نەنووسرابێت ئاوی ئەم تانکەرە شیاوە بۆ خواردنەوە، ناکرێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکار بهێندرێت و ئەو تانکەرانە رێگەیان پێدراوە ئاوی پاک بگوازنەوە و لەو شەمعانە ئاو باردەکەن، کە ئاوەکەیان لە پشکنین دەرچووە”.

سەرۆکی لیژنەی شەمعە وتیشی، “بۆ هەر سکاڵایەک لە بارەی نرخ و کوالێتی ئاوی تانکەرەکانەوە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی لیژنەی شەمعە (07701938182)، یان لیژنە هاوبەشەکان (07708677777) بکەن”.