"قایمقامی شارباژێڕیش دەڵێت "ئاگرەكە ئەوەندە گەورەیە كۆنتڕۆڵ ناكرێت

ئاگر لە گوندەكانی كونەماسی و باڵخ و وڵاغلو كەوتووەتەوە 

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئاگرێك لە سنووری شارباژێڕ لە پاش نیوەڕۆی دوێنێ یەكشەممەوە كەوتووەتەوە تاوەکو ئێستا دووجار كۆنتڕۆڵ كراوە و سەریهەڵداوەتەوە.

ئاگرەكە سەرەتا لە گردی حەسەن بەگ لەناوچەی شارباژێڕ كەوتووەتەوە و دواتر لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە و پەڕیوەتەوە گوندەكانی كونەماسی، باڵخ و وڵاغلو.

فەرهاد ساڵح، قایمقامی شارباژێڕ بە 964ـی وت، “ئاگرەكە ئەوەندە گەورەیە كۆنتڕۆڵ كردنی ئەستەمە، سەرباری ئەوەش ناوچەكە سەخت و شاخاوییە و پڕیەتی لە مین و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ناتوانن نزیك ببنەوە، ئەمەش كۆنتڕۆڵكردنی زەحمەت كردووە.

وتیشی، بەهەرسێ تیمی بەرگری شارستانی ماوەت، سیتەك و چوارتا و پۆلیسی دارستان و خەڵكی ناوچەكەشەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەین و داوای تیمی بەرگری شارستانی سلێمانیشم كردووە، چاوەڕێین بگەنە لامان بەڵكو كۆنتڕۆڵی بكەین.

باسی لەوەشکرد، ئاگرەكە لە دوێنێ كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ كەوتووەتەوە، دووجار لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و ئەمشەو سێ بارە سەریهەڵداوەتەوە، خۆیشی لە شوێنی ئاگرەكەیە و سەرپەرشتی تیمەكان دەكات و هەرچیەکیان پێبكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە درێخی ناكەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە شارباژێر 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا

لە شارباژێر 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا