كوژراو و بریندار هەیە

ئێزگە و تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێرانی كرایە ئامانج

964+

محەمەد فاتیح

جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران زۆر پەرەی سەندووە و هەردوولا هێرشێكی بەرفراوانیان دژ بە یەك گرتووەتەبەر و لەم نێوەندەدا تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست 964 كەوتووە لە كاتی پەخشی راستەوخۆدا ئیسرائیل باڵەخانەی ئێزگە و تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی لە تاران كردووەتە ئامانج و مووشەكی پێوە نا.

راگەیاندنەكانی ئێران دەڵێن، “بە هۆی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە ژمارەیەك لە كارمەندانی ئێزگە و تەلەفزیۆنەكە كوژران و ژمارەیەكی تریش بریندارن”.

بۆردومانەكە لە كاتێكدایە كە بێژەری كەناڵەكە سەحەر ئیمامی بە گەرموگوڕی هەواڵ دەخوێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ بۆردومانەكە ستودیۆ جێدەهێڵێت و خۆی رزگار دەكات.