دیمهنێكى كاروانه‌كه‌ى حاجیانى ئێرانى له سنوورى نێوان سعودیه و عێراق... وێنه: فارس نیوز
هه‌ماهه‌نگی سێ قۆڵى كراوه
حاجیانى ئێرانى به عێراق دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كه‌مین كاروانى حاجیانى وڵاتى ئێران له‌رێگه‌ى وشكانییه‌وه له سنووره‌كانى سعودیه دێنه ناو خاكى عێراق و له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئاژانسی فارسی ئێرانى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین كاروانى حاجیانى وڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌نه ناو خاكى عێراق ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر سێ وڵاتى ئێران، عێراق و سعودیه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، كاروانه‌كه دواى ئه‌وه‌ى له‌رێگاى ئاسمانییه‌وه گواسترانه‌وه بۆ سه‌ر سنوورى سعودیه، به ده‌روازه‌ى سنوورى عه‌رعه‌ره‌وه چوونه‌ته ناو خاكى عێراق.
روونیشكراوه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ى كاروانه‌كه به‌م شێوه‌یه كارئاسانییه بۆ حاجیانى ئێرانى بۆ ئه‌وه‌ى له خاكى عێراقه‌وه به‌بێ گرفت بچنه‌وه ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیان.