جگە لە کوژرانى فەرمادەى گشتییان
سوپاى پاسداران کوژرانى حەوت فەرماندەى هێزى ئاسمانى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
سوپای پاسداران جگە لە کوژرانى فەرماندەى گشتى هێزە ئاسمانییەکان، کوژرا حەوت فەرماندەى دیکەى هەمان هێزى راگەیاند، بەمەش زیاتر لە 20 بەرپرسى باڵا و زاناى بوارى ئەتۆمى کوژراون.
ئەو حەوت فەرماندە باڵایەى سوپاى پاسداران کوژرانیانى راگەیاند ئەمانەن:
مەحمود باقری
داود شەیخیان
محەمەد باقر تاهیر پوور
مەنسور سەفەر پوور
مەسعود تەیب
خوسرەو حەسەنی
جەواد جەرسەرا
دوێنێش ئەم دوو بەرپرسە باڵایەى ئێران کوژران
ژەنەڕاڵ غوڵام رەزا مەحرابی، سەرۆکی كاروباری ئیتلاعات لە دەستەی ئەرکانی گشتی
ژەنەڕاڵ مەهدی رەبانی، یاریدەدەرى.
لە رۆژى یەکەمى هێرشەکەى ئیسرائیلیش ئەم بەرپرسە باڵایانە کوژران:
محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران
ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران
غوڵام عەلی، فەرماندەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا
عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری ئێران
ئەمانەی خوارەوە ناوی ئەو زانایانەن کە کوژراون:
فەرەیدون عەباسی، شارەزای ئەندازیاری ئەتۆمی.
محەممەد مێهدی تارانچی، شارەزای فیزیا.
ئەکبەر موتەڵڵابزادە، پسپۆڕی ئەندازیاری کیمیایی.
سەعید بۆرجی، پسپۆڕی ئەندازیاری کەرەستە.
ئەمیر حەسەن فەخی شارەزای فیزیا.
عەبدولحەمید مەنوچێهر، شارەزای فیزیای ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان.
مەنسور عەسکەری، پسپۆڕی فیزیا.
ئەحمەد رەزا زۆڵفەغاری داریانی، شارەزای ئەندازیاری ئەتۆمی.
عەلی باکۆیی کتەرمی، شارەزای میکانیک