خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و ببینە

هێشتا بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا

یارییه‌كانی قۆناغی پلای ئۆفی گه‌یشتن به‌ یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كات، بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد له‌ به‌هێزترین یارییدا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی چوون له‌ قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپا “یۆرۆپالیگ” ده‌ستپێده‌كه‌ن.

16 یانه‌ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌شتیان بگه‌ن به‌ قۆناغی 16ی خوله‌كه‌، كه‌ دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌كه‌ن.

جێی سه‌رنجه‌ كۆمه‌ڵێك یانه‌ی به‌هێز ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یۆرۆپالیگدا به‌شدارن.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
بارسێلۆنا – مانچێسته‌ر یونایتد  20:45
شاختار دۆنیستك – رێن  20:45
ئه‌یاكس ئه‌مستردام – یۆنیۆن به‌رلین 20:45
رێدبوڵ سالزبۆرگ – رۆما  20:45
یوڤێنتۆس – نانت  23:00
سپۆرتینگ لیشبۆنا – میتیێلاند  23:00
بایه‌رلیڤه‌ركوزن – مۆناكۆ 23:00
سێڤییا – ئایندهۆڤن  23:00.

له‌و قۆناغه‌دا هه‌شت یانه‌ سه‌رده‌كه‌ون، له‌گه‌ڵ هه‌شت یانه‌ی دیكه‌، كه‌ له‌ یۆرۆپالیگدا پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌شداریی قۆناغی 16 ده‌كه‌ن.