ڤیدیۆ: شوانێک 25 ساڵە شمشاڵ دەژەنێت

964+
ئاسۆ وەرتی

خالید ئیسماعیل، شوانێکی دەڤەری زینی وەرتێیە، زیاتر له 25 ساڵە، لە دەشت و کێوی ئەو ناوچەیە، لەپاڵ کاری شوانکارەیی شمشاڵ دەژەنێت.

ئەو لە رێگای گوێگرتن لە رادیۆ فێری ژەنینی شمشاڵ بووە، بە وتەی خۆی دەروونی پێی ئارام دەبێتەوە.

خالید، هەموو رۆژێک بە بەردەوامی ئەو شمشاڵەی لە لایە، دەنگی شمشاڵی قالەمەڕەی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە هەوێنی شمشاڵ ژەنینەکانی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی