"20 هێندە بەهێزتر دەبێت"

سوپای ئێران: هێرشەکانی داهاتوومان بە دوو هەزار موشەک ئەنجامدەدەین

964+

ژووری هەواڵ

سوپای ئێران: هێرشی موشەکی داهاتوومان 20 هێندەی هێرشەکانی پێشوو بەهێزدەبێت

گوتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند، هەڵدانی موشەکەکانی داهاتوومان زۆر زیاتر دەبێت و نزیکەی دوو هەزار موشەک لە خۆ دەگرێت.

گوتەبێژی سوپای ئێران دەشڵێت، هێرشە موشەکییەکانی داهاتوومان 20 هێندەی هێرشەکانی پێشووبەهێزدەبێت .

قسەکانی گوتەبێژی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کەناڵی سی ئێن ئێنى ئەمریکى لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە رایگەیاند، ئێران هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکاتەوە.

بەدرێژایى شەوى رابردوو، ئێران و ئیسرائیل خاکى یەکدییان بەچڕى بۆردوومانکرد و دەیان بریندار کوژراو لە هەردوولا هەیە.

سوریا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەی مەدەنی کردەوە

سوریا ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەی مەدەنی کردەوە