كۆلێژی ددانی دهۆك بێ راگرە

وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگێکە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت

میدیازان – کوردستان ئەحمەد – هەولێر

بۆ جاری دووەم لەماوەی مانگێک، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت تا بیکاتە راگری كۆلێژی پزیشكی ددان لە زانكۆی دهۆک.

 عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە میدیازانی راگەیاند، لەسەر بنەمای شەفافیەت و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان، ئەوا هەر پۆستێکی بەتاڵ هەبێت، ئەوا وەزارەت بەفەرمی رایدەگەیەنێت و هەموو کەسێک کە مەرجەکانی تێدا بێت بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام ئەوە جاری دوومە راگەیەندراو بۆ پۆستی راگری کۆلیژی پزیشکی ددان لە زانکۆی دهۆک رادەگەیەنین، تائێستا هیچ کەسێک سی ڤی خۆی نەناردووە.

میدیازان دەزانێت، مەرجەکانی بوون بە راگری کۆلیژی ددانی زانکۆی دهۆک ئەوەیە، ئەو کەسەی سی ڤی پێشکەش دەکات دەبێت نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بێت، خزمەتی ١٠ ساڵ کەمتری نەبێت، جگە لەمەش ئەوەی هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی باشتر بزانێت ئەوا دەرفەتی وەرگرتنی پۆستەکەی زیاترە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، روونی دەکاتەوە کە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، هەر کەسێک سی ڤی پێشکەش بکات دەبێت پلان و دونیابینی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە بخاتەڕوو.

 (https://forms.gle/bRh9diMyjQEXkYHK7)