قائیمقامییەتى رانیە

هەر شوێنێک بەهەلى بزانێت نرخى شتومەک بەرز بکاتەوە بە توندى سزاى دەدەین

964+

وریا فەتاح

قائمقامییەتى رانیە هۆشدارییەکى توندى بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر شوێنێک ئەم بارودۆخەى وڵاتانى دراوسێ بەهەل بزانێت و نرخى شتومەک گران بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

خەمتان نەبێت بەشى چەند ساڵێک خۆراک و پێویستى رۆژانە لە کۆگاکاندا هەن

زۆر جار لە کاتى دروستبوونى دۆخى شەڕو ئاڵۆزى، کەسانێک بەهەلى دەزانن و نرخى شتومەک بەرز دەکەنەوە، ئەمڕۆ لیژنەکانى قائیمقامییەت بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە کردووە و هۆشداریش دەدەن، هەر شوێنێک بارودۆخەکە بکاتە هەل بۆ بەرزکردنەوەى نرخى شتومەک و کاڵا و خواردەمەنى، بەتوندترین شێوە سزاى دەدەن.

دڵنیایش دەدات، برێکی ئێجگار زۆر خۆراک و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان لە کۆگاکاندا خەزنکراوە مەزندە دەکرێت بەشی چەند ساڵێک بکات.

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوت...

شەڕی ئێران و ئیسرائیل کێشەی گەورە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروست دەكات