تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە
لە قەزاى خەبات؛ هاوڵاتییەک لە زێى گەورەدا خنکا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئێوارەى ئەمڕۆ، گەنجێک لە زێى گەورەى سنوورى قەزاى خەبات خنکا و تائێستاش تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـى وت،”دەورووبەرى کاتژمێر 6ـى ئێوارە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونى حاڵەتێکى خنکان لە زێى گەورەى قەزاى خەبات”.
وەک باسى دەکات، لەئێستادا تیمەکانى غەواسى قەزاى خەبات بەدواى تەرمەکەیدا دەگەڕێن و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
لەبارەى ناسنامە و تەمەنى ئەو کەسەوە، شاخەوان سەعید وتى،”هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە لەبارەى ئەو کەسەى خنکاوە”.
نوێکرنەوە لە کاتژمێر 7:55 خولەک:
شاخەوان سەعید، ئاشکراى کرد کەو کەسەى خنکاوە گەنجێکى تەمەن 20 ساڵى ناحیەى رزگارى قەزاى خەباتە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح