سیستانی په‌یامێكی بڵاوكردەوە:
“رێگری له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بكەن بۆ سەر ئێران”
فەرهاد حەسەن
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له په‌یامێكدا داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، رێگری له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بكات.
ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی دەڵێت “ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رژێمی ئیسرائیل ئه‌نجامی دا، كه كۆمه‌ڵێك زانای ئێرانی، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و خه‌ڵكی سڤیل له‌وان ژن و منداڵی كوشت و هێرشیكرده سه‌ر چه‌ندین دامه‌زراوه و ناوه‌ندی ئه‌كادیمی له سه‌رانسه‌ری وڵات، جارێكی دیكه مه‌ترسی و ده‌ستدرێژی ئه‌م رژێمه‌ی نیشاندا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له كاتێكدا نزای ره‌حمه‌ت و لێبوردن بۆ شه‌هیده راستگۆكان ده‌كات، سه‌ره‌خۆشی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كات، هیوای زووچاكبونه‌وهش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
سیستانی، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئیسرائیل دەكات و چاوه‌ڕێشە كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشار بخاته سه‌ر ئه‌م ئیسرائیل و لایه‌نگرانی، بۆ پێش‌گرتن له به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره هێرشانه.