پەرلەمانی ئێران
ئێوارە کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران: وەڵامێکی پڕ ئازاری ئیسرائیل دەدەینەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەسەر هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە پەرلەمانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و هەڕەشەی “وەڵامێکی توند و پڕ ئازار” دەکات.
ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوان و فەرماندەی سەربازی دیار و زانایان لەدەستداوە، دەبێت ئیسرائیل چاوەڕوانی “وەڵامێکی توند، پڕ ئازار، پەشیمانانە و ماڵوێرانی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات”.
رەزایی داوای وەڵامی دەستبەجێ و قورس دەکات لەدژی ئێران و دەڵێت، “تۆڵەی خوێنی هاوڵاتیانی ئێران دەکەینەوە کە بە ناڕەوا و شەڕانگێزانە رژا”.
راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دانیشتنێکی بەپەله ساز دەکات بۆ لێکۆڵینەوه له رەهەندەکانی ئەم هێرشانە دەکات، ئاماژەی بەوەشدا که ئه نجامی دانیشتنەکه بۆ رای گشتی رادەگەیەنرێت.
رەزایی دەشڵێت، ئەنجوومەنەکە “پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی بگیرێتەبەر”.