فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان _ وێنە: AP
وەڵام نەگەیشتووە بە ئامانجەکە
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئاسمانی سوریا رێگری لێ کراوە
ئەحمەد مستەفا
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای وڵاتەكەی بە ئۆپراسیۆنی “بەڵێنی راستگۆی 3” دەستی بە وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ئیسرائیل كردووە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، سوپای ئێران نزیکەی 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کروزى بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە.
هاوكات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران نزیکەی 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە، هێزەکانی کاردەکەن بۆ رێگریکردن و خستنەخوارەوەیان، ئەوەش دوای شەپۆلێکی بێ وێنەی هێرشی ئیسرائیل دێت بۆ سەر خاکی ئێران.
ئاڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێران نزیکەی 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵداوە و کاردەکەن بۆ رێگریکردنیان.
میدیاکانی ئیسرائیل ئەوەشیان راگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل رێگری لە موشەکەکانی ئێران کردووە لە ئاسمانی سوریا.