هەولێر
ئەو ئۆتۆمبێلەى بە بەگلایتەکانى شۆفێرانى بێزار دەکرد دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر، دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبێلەى راگەیاند کە بە دانانى گڵۆپى سپى لە بەگلایتەکانى، شۆفێرانى بێزار دەکرد.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆرى سەنییە و لە هەرێمى کوردستان بە (لاکشمیبا) ناسراوە، وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، لە رێگەى ژمارە تەلەفونى (07506006545)ـەوە کە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، گرتەى ڤیدیۆیى و سەرپێچى شۆفێرى ئەو لاکشمیبایەیان بۆچووە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لەدواوەى ئۆتۆمبێلەکە دوو گڵۆپى سپى لە دواوەى بەگلایتەکە دانراوە و بووەتە هۆى بێزارکردنى شۆفێرانى دواى خۆى.
هاتوچۆى هەولێر دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە و لێپرسینەوەى یاسایى لەگەڵ شۆفێرەکەى دەکەن.