بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه 7 ساڵیه‌كه بدۆزرێته‌وه
گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووبار‌ى دێره‌لووك مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى ماسییه‌كان دروستكردووه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆك
هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵێكى حه‌وت ساڵان به‌رده‌وامه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته ناو ئاوى رووبار‌ى زێی بچووك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ئاوى ئه‌و زێیه له سنوورى ناحیه‌ى دێره‌لووك گیراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتواندرێت ته‌رمه‌كه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته مكه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى ماسییه‌كان.
ئێوارەی رۆژى 6.6.2025 و لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی ئارڤان سیهاد و دانیشتووی ناحیەی دێرەلوک لە سنوری قەزای ئامێدی، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئاتور ویود، كچێكى کریستیانییە و دانیشتووی ناحیەی دێرەلوکە، لەگەل خێزانەکەی به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه‌كه هاتووه‌ته سه‌ر ئاوى رووبار، به‌ڵام ده‌بینێت ژماره‌یه‌كی زۆرى ماسی كه‌وتوونه‌ته كه‌نار رووبار و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبووه.
ئاتور به 964ـى وت، چه‌ندین ماسییان فڕێداوه‌ته ناو ئاوى رووبار بۆ ئه‌وه‌ى له خنكان رزگایان بێت.
وتیشی “داواكارم له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى لێره‌ن هاوكاریان بكه‌ن بۆ پاراستنى گیانى ئه‌م ماسییانه و هه‌مانكاتیش هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه‌كه به‌رده‌وام بین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و خۆى نزیكه‌ى 25 ماسی له ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌كه فڕێداوه‌ته‌وه ناو ئاوى رووباره‌كه و به‌گشتىیش ژمراه‌یه‌كی زیاتری ماسی له‌و سنووره كه‌وتوونه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن