دیمەنی پاش کۆبوونەوەکە لە ژووری بازرگانی سلێمانی - وێنە: ژووری بازرگانی سلێمانی
چوونە ژووری بازرگانی
کار بۆ دروستکردنی زانکۆیەکی کوردی لە ئەڵمانیا دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک ئەکادیمی و کەسایەتی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە چوونە ژووری بازرگانی سلێمانی و دەیانەوێ کار بۆ دامەزراندنی زانکۆیەکی کوردی بکەن لەو وڵاتە.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لەگەڵیان کۆبوونەوە.
هەنگاوەکەی ئەوان، بە مەبەستی باسکردن و گفتوگۆ کردن بووە لە بارەی دروستکردنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی، لە وڵاتی ئەڵمانیا، کە ئامانج لە دامەزراندنیی زانکۆکە ناساندنی ناسنامەی کورد و توانا و لێهاتووی کوردانە لە داهێنا و پێشکەوتنە زانستیەکان لەسەر ئاستی جیهان.
ژوری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، ئێمە ئەم هەنگاوە وەک سەردانێک سەیر ناکەین، بەڵکو هێمایەکی گرنگی ئەو پەیوەندییە بەنرخەی نێوان جیهانی ئەکادیمی و بازرگانی دەبینین، ژووری بازرگانی لە پێگەیەکی ناوازە و بەهێزدا وەستاوە، نوێنەرایەتییەکی گرنگی کەرتە تایبەتەکان دەکات لە هەمان کاتدا وەک پردێک لە نێوان دیدگایەکی زانستی دا خزمەت دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، باوەرمان وایە داهاتووی ئابووریمان و گەنجانمان و کۆمەلگاکەمان لە هاوبەشییەکی گرنگدایە کە (زانست و زانیاری) لەگەڵ دەرفەتدا یەک دەگرێتەوە و بیرۆکەکان دەگۆرن بۆ کردار، ئەرکی ئێمە لە ژووری بازرگانیدا بەهێزکردنی بازرگانی ناخۆیی و راکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی و رەخساندنی دەرفەتی بەردەوامە بۆ خەڵکی سلێمانی و عێراق بە گشتی.