بە گۆرانییەوە

لە بەشى ئینگلیزى دەخوێنێت؛ ئەزبەرى دەفرۆشێت

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

بە سەرما و گەرما، کۆڵانە و کۆڵانى کەرکوک دەگەڕێت، هاوینان ئەزبەرى و زستانان سەوزە و میوە دەفرۆشێت، ئەمە چیرۆکى خوێندکارێکى زانکۆیە، کە ماتۆڕێکى سێ تایە، بووە بە سەرچاوەى بژێوى ژیانى.

دەنگێکى خۆشى هەیە و بە ئاواز و گۆرانى، هاوارى ئەزبەرى و سەوزە و میوە بە گوێى دانیشتوانى گەڕەکەکاندا دەدەت.

محەمەد سەباح، گەنجێکى تەمەن 23 ساڵى دانیشتووى کەرکوکە، خوێندکارى زانکۆیە و لە بەشى ئینگلیزى دەخوێنێت، لە عەرەبانەیەکەوە دەستى پێکردووە و ئیستا بە ماتۆڕێکى سێ تایە ئەزبەرى دەفرۆشێت.

وەک باسى دەکات، لە هاویندا ئەزبەرى و لە زستاندا سەوزە و میوە دەفرۆشێت.

سەرەڕاى ئەوەى لە بەشى ئینگلیزى دەخوێنێت، بەڵام وەکخۆى دەڵێت، کارەکەى نەبووەتە رێگر لەبەردەم خوێندنەکەى.

ئەو بە دەنگە خۆشەکەى ناوبانگى دەرکردووە، ئاواز دەدات بەو شتانەى دەیفرۆشێت و هاواریان بۆ دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەڵپەڕکێى کوردەواری بە دەنگى تۆپباران

هەڵپەڕکێى کوردەواری بە دەنگى تۆپباران