راو کرابوو

ئەو ئاسکەی سێ کەسی بەگرتن دا گەڕێندرایەوە بۆ نێو سروشت

964+

ژووری هەواڵ

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، لە دەربەندیخان ئاسکێک لە دەستی سێ راوچی رزگارکرا و دوێنێ گەڕێندرایەوە بۆ نێو سروشت، پۆلیسیش دەڵێت، ئاسکەکە بریندار کرابوو.

راوچییەکان بەنیازبوون ئاسکەکە بفرۆشن، بەڵام پێش مشتەری، پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان گەیشتووەتە سەریان و ئاسکەکەیان رزگار کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سێ کەسیان لەسەر راوکردن و بریندارکردنی ئاسکەکە دەستگیر کردووە.

“بەهۆی برینداری ئاژەڵەکەوە هەرزوو خرایە ژێر چارەسەریی پزیشکی ڤێتەرنەری بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەردەوامیش لەلایەن کارمەندانی بەشی دەربەندیخان چاودێری و خزمەت  دەکرا تا تەواو دڵنیابوون لە چاکبوونەوەی”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وا دەڵێت.

له‌ گه‌رمیان راوكردنى مه‌ترسیدار و له‌ داووده‌ش ئاس...

له‌ گه‌رمیان راوكردنى مه‌ترسیدار و له‌ داووده‌ش ئاسکەکان ئازاد ده‌كرێن