رووداوی هاتوچۆ لە کەرکوک
کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2025 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکوک هەولێر و بەدیاری کراوی لە نزیک سێڕیانی مەفرەق شوان کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عەرەفە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی فلات کە باری بلۆکی پێ بووە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
عەلی ئەحمەد، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، هۆکاری رووداوەکە بۆ خێرا لێخوڕین دەگەڕێتەوە و ئەو کەسەی لە پێشەوە دانیشتووە، گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکە و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی، بە جلوبەرگاکانیان وادەردەکەوت کرێکاربن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی