زانکۆی سۆران

داواکاری وەرگرتنەوەی بڕوانامە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

زانكۆی سۆران داوا لە دەرچووانی دەكات، بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەی زانكۆ سوود لە سیستمی ئەلیكترۆنیی زانكۆكە وەربگرن، بۆ ئەمەش ڤیدیۆیەكی فێركاری داناوە.

زانكۆی سۆران رایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ راییکردنی مامەڵەی وەرگرتنەوەی بڕوانامە، زانکۆكەیان ئاگاداری دەرچووانی دەکاتەوە، دەتوانن سوود لەو لینکە وەربگرن، كە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنەوەی بڕوانامەى زانکۆ دانراوە.

“پێویستە دەرچووان پێش سەردانیکردنی بەڕێوبەرایەتیی تۆماری زانکۆ، لینکەکە بکەنەوە و زانیارییە داواکراوەکان بە وردی پڕ بکاتەوە، ئەمەش بۆ خێرا بەجێگەیاندنی داواکارییەکانیان، زانكۆی سۆران وادەڵێت.

هەروەها تێبینیی ئەوەیان داوە، لە رێگەی هەمان لینکەوە وەڵامی داواکاری وەرگرتنەوەی بڕوانامە دەدرێتەوە.

لینكەكە ئەمەیە، كە ڤیدیۆیەكی فێركارییش بۆ ئەمە دانراوە.

زانکۆی سۆران ناوەکەی دەگۆڕێت و دوو بەشیشی زیاد کرد

زانکۆی سۆران ناوەکەی دەگۆڕێت و دوو بەشیشی زیاد کرد