کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە

دکتۆر عەتییە لە بارەی تۆمارە دەنگییەکەی ناو نەخۆشخانەکەی بۆ 964 روونكردنەوەی دا

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە و تێیدا هاوڵاتییەک لەگەڵ دکتۆر عەتییەی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان دەمەقاڵی دەکات، دکتۆر عەتییە لە 964 وەڵامی دەنگۆ و كاردانەوەكان دەداتەوە.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەوە، هاوڵاتییەكە هاوار دەکات، كە لە سوێدەوە هاتووەتەوە و 200 هەزار دیناریان لە نەخۆشخانەكەی دكتۆر عەتییە “نەخۆشخانەی هەوار” لێ سەندووە و هیچی بۆ نەكراوە.

ڤیدیۆیەكە دەمەقاڵی و قسەی توندی تێدایە، كە ژنێكە لەگەڵ دكتۆر عەتییە بەگژیەكدا چوون.

لەسەر ئەم بابەتە دكتۆر عەتییە بۆ 964 قسەی كرد و روونكردنەوەی پێویستی خستەڕوو.

لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ڤیدیۆیەكە هیچ سکاڵایەک لەسەر دکتۆر عەتییە تۆمار نەكراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا