پرۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانیە
لە کەلار فاملی فەن دروست دەکرێت
964+
توانا نەقی
کەلار خەریکە پڕ دەبێت لە پرۆژەی ناوازە یەکێکی دیکە لەو پرۆژانەی کە وەبەرهێنان ئاماژی پێکردووە دروست کردنی فاملی فانە لە قەزاکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەبەرهێنانی گەرمیان بڵاویکردەوە، بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنانیان بەخشییوە بە پرۆژەیەکی گەشتیاری و بازرگانی بەناو فاملی فەن.
دەشڵێت، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 8 دۆنم و 7 ئۆلک دروست دەکرێت لەسەر پارچە زەووی ژمارە یەک کەرتی 116ـەی بەرلوت، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکەش چوار ساڵە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی کەرتی وەبەرهێنان لە گەرمیان و گەشەکردنی ژێرخانی ئابووری ناوچەکە مۆڵەت بەو پرۆژە دراوە.
