"له‌چاو پارساڵ نیوه‌ى زیاترى ئاوه‌كه‌ى كه‌می كردووه"
سه‌رچاوى ئاوى قوله‌ى رانیه وه‌زعى خراپه به‌ڵام هاوبه‌شانى بێ‌ئاو نه‌كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ نوێترین دیمه‌نى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله‌ى رانیه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت زیاد له پێویست ئاوه‌كه‌ى كه‌مى كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت، نه‌یانهێشتووه رانیه بێ‌ئاو بێت.
سه‌رچاوه‌ى قولە، بۆ یه‌كه‌مجار لە ساڵی 1965ـەوە لەسەر کانیاوێکی سروشتی لە سەنتەری شاری رانیە دروستکراوە و له ئێستاشدا ئاو بۆ 65%ـى هاوبه‌شانى ناو رانیه دابین ده‌كات.
ئاسۆ ئیبراهیم عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژەی ئاوی قولە بە 964ـی راگه‌یاند، ئاوى سه‌رچاوه‌كه‌یان زۆر كه‌مى كردووه به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته كێشه كه نه‌توانن ئاو بۆ هاوبه‌شانیان دابین بكه‌ن.
وتیشی “رۆژ نا رۆژێك ئاو بۆ هاوبه‌شانمان دابین ده‌كه‌ین كه 65%ـى رانیه ده‌گرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پار له‌م كاته‌دا ده‌یانتوانى سێ هه‌زار و 500 مه‌تر موكه‌عه‌ب له یه‌ك كاتژمێردا به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا ده‌توانن هه‌زار مه‌تر به‌رهه‌میان هه‌بێت.
به‌قسه‌ى لێپرسراوى پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر ئاوى سه‌رچاوه‌كه‌ى كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا بێگومان كێشه‌و گرفت بۆ پێدانى ئاو تاڕاده‌یه‌ك دروست ده‌بێت.
دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى قوله‌ى رانیه … وێنه و ڤیدیۆ: سۆشیاڵ میدیاى هاوشاریانی رانیە.
